هێزە سیاسییە سوننەکان بۆ ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان
- عێراق
- 13 ئاب

هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شەش هێزی سیاسیی سوننی بۆ ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم لە کۆبوونەوەدان و بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیێنراوێکیان هەبێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان، نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم بە ئامادەبوونی 55 پەرلەمانتاری سوننە و مەحموود مەشهەدانی کۆبوونەوەیە بۆ ئەوەی لەسەر ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن.
زانیاریی زیاتر: هەموو حیزبە سوننییەکان "تەقەدوم، سەدارە، موبادەرە، جەماهیر وەتەنییە، مەشروع وەتەنی و حەسم" لە کۆبوونەوەکە بەشدارن جگە لە هاوپەیمانیی "عەزم و سیادە" نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە و ڕێککەوتن لەسەر ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، هێزە سیاسییە سوننەکان ڕاگەیێنراوێکیان هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت