ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، داوای لە سووریا کرد پەیوەندی بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆرستەکان و ڕێکخراوی داعش بکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی کۆنفرانسی کەشوهەوای COP30 کە لە لە شاری بێلێمی ناوچەی ئەمازۆن لە بەرازیل، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم مانگە بە بەشداری 50 سەرۆکی وڵات و حکومەت بەڕێوە دەچێت سەرۆکی فەرەنسا و هاوتا سوورییەکەی کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ماکرۆن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ، ئەحمەد شەرع، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: سووریا بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی لە جەنگی ئێمە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتە هاوبەشێکی کارا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکرد، چەند ڕۆژێکی دیکە یادی ڕووداوە تیرۆرستییەکەی 13ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 کە پاریسی کردە ئامانج دەکەینەوە، ئەو کردەوەیەی چەندین قوربانی لێکەوتەوە لە سوریاوە پلانی بۆ دانرابوو، بۆیە هاوکاری ئەمنی لە نێوان پاریس و دیمەشق پێویستە بۆ پاراستنی فەرەنسییەکان.
ئهوهی پێویسته بیزانیت: ماکرۆن پێشبینی کرد، سووریا ڕۆڵێکی تەواو لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا بگێڕێت، هاوکات بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر شەرعی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایاشی نێودەوڵەتییەوە بە ناوازە ناو برد.
بهتهنیشت ئهم بابهتهوه: بڕیارە دوای کۆتایی ئەم کۆنفرانسە، ئەحمەد شەرع بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوێت و ڕۆژی دووشەممەی داهاتووش لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





