ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژەیەكی ئەمریكای بۆ رووبەڕووبوونەوەی حووسییەكان پەسەند كرد
- هەواڵ
- 2024-01-11

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی لەسەر رەشنووسی پرۆژەیەكی ئەمریکا دا کە داوای راگرتنی "بەپەلە"ـی هێرشەکانی گرووپی حوسییەکانی یەمەنی دەكرد بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.
ئەنجوومەنی ئاسایش داوا دەکات "دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور رابگیرێت."
"هێرشی حووسییەکان رێگری لە بازرگانی جیهانی دەکات و ماف و ئازادی کەشتیوانی و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات" ئەنجوومەنی ئاسایش وادەڵێت.
ئەنتۆنی بلینكن توڕەیە
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گەشتێكی یەک هەفتەیدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی بەحرەین، هۆشداری توندی دا لە ئەگەری بەردەوامی هێرشی حووسییەكان بۆ سەر كەشتییە بازرگانی و سەربازییەكان لە دەریای سوور.
بلینکن بە رۆژنامەنووسانی گوت: لەگەڵ زیاتر لە 20 وڵاتی دیکەدا رێككەوتووین لەسەر ئەوەی ئەگەر حووسییەكان بەمشێوەیە بەردەوام بن لە هێرشكردنە سەر كەشتییەكان، لێكەوتی خراپی لێدەكەوێتەوە وەڵامی تووندی ئەمریكا وەردەگرن.
رۆژی چوارشەممە 10-01-2023 لە راگەیێنراوێکدا حووسییەكان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بە ژمارەیەکی زۆر لە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای سوور ئەنجام داوە و کەشتییەکی ئەمریکییان کردە ئامانج کە پاڵپشتی لە "ئیسرائیل" دەکرد.
دوو كاتژمێر دوای هێرشەكان لە راگەیێنراوێکدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند: هێزەکانیان بە هاوکاری بەریتانیا، 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 3 مووشەکیان خستۆتە خوارەوە.
لە 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێکهێنانی هێزێکی دەریایی راگەیاند کە ژمارەیەک وڵات لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا وڵاتێکی عەرەبی بەحرەین، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەی لە دەریای سوور دەكرێنە سەر كەشتییەكان.

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی بەشداربووان لە 'هەژماری من' لە یەک ملیۆن نزیك دەبێتەوە
- کولتوور
- 29 خولەک لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی فەتانەی وەلیدی تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات