ئەندامانی حەشدی عەشایەری لە ئەنبار: گوشارمان لەسەرە دەنگ بە کاندیدی حەشدی شەعبی بدەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەشداریی چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی حەشدی عەشایەری کە سوننەن لە پارێزگای ئەنبار گلەیی ئەوە دەکەن ڕووبەڕووی "فشار و زۆرەملێکردن" بوونەتەوە بۆ دەنگدان بە یەکێک لە کاندیدەکانی سەر بە حەشدی شەعبی.
چیرۆکەی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە كاتژمێر 7ـی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد؛ لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشدی عەشایەری بە میدیاکانی عێراقیان ڕاگەیاندووە، پێنج ڕۆژ پێش ئێستا فەرمان دەرچووە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەندامان بەبێ جیاوازی بگەڕێنەوە دەوامەکانیان، بە بیانووی ڕێکخستنی کارەکە و بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت، بەڵام مەبەستی ڕاستەقینە ئاڕاستەکردنی ئەندامان بوو بۆ دەنگدان بە کاندیدێکی دیاریکراو کە نوێنەرایەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات.
بەگوتەی ئەو ئەندامانەی حەشدی عەشایەری، فەرمان و جموجۆڵەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو و لەژێر چاودێریی فەرماندە مەیدانییەکان بەڕێوەچوون، تەنانەت "لە ئەگەری پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن هەڕەشە لە بەشێک لە ئەندامانمان کراوە."
قسەی ئەم ئەندامانە هاوکاتە لەگەڵ سکاڵای هاوشێوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی "فشار و زۆرەملێکردن" لەلایەن بەشێک لە ئەفسەران و فەرماندە ئەمنییەکانەوە بۆ دەنگدان بە بەرژەوەندی لیست و لایەنی دیاریکراو.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووپاتی کردەوە، ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان ئازادن دەنگ بە کێ دەدەن و هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە گوشار، ئاراستەکردن، یان دەستوەردان بکات. هەر کەسێک ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی فشارکردن بووەوە لەلایەن فەرماندە، ئەفسەر و کارمەندەکانەوە دەتوانێت سکاڵا لە نزیکترین فەرماندەیی یان لەڕێگەی ژمارە 911 تۆمار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
برایەکی جێگری پارێزگاری ئەنبار بەتۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر





