ڤیدیۆ؛ کارمەندێکی وەزارەتی دارایی عێراق لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 2024-02-13

ساتی پێدانی پارە بە تۆمەتبار - وێنە: دەستەی نەزاهە
ئاڤا نیوز
دەستەی نەزاهەی عێراق ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی کارمەندێکی وەزارەتی دارایی عێراقی لە بەغدا لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتییەک بڵاوکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی نەزاهەی عێراق ڕایگەیاند: کارمەندێکی وەزارەتی دارایی عێراق، دەستگیر کرا، بەهۆی وەرگرتنی بڕێک پارە لە هاووڵاتییەک، تاوەکو ئاسانکاری بۆ بکات لە ڕاییکردنی مامەڵەی بەکرێدانی باڵەخانەیەک لە پارێزگای دیوانیە.
چی ڕووی دا: تۆمەتبار لە کاتی وەرگرتنی بەشی یەکەمی پارەکەی کە بڕی 500 دۆلار بوو لەکۆی 30 هەزار دۆلار، لە یەکێک لە بازاڕە قەرەباڵخەکانی شاری بەغدا بۆسەی بۆ دانرابوو، لەو کاتەی کە هاوڵاتییەکە پارەکەی پێدەدات دەستگیر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هاوڵاتییەکە سکاڵای تۆمار کردبوو کە کارمەندێک داوای پارەی لێدەکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی بەکرێدانی باڵەخانەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع داوایەک لە سوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی هۆشداری دەدات لە "مەترسییەکی گەورە" بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر کوژران
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووداوەکەی کوت شەڕی ڕاگەیاندنی سوودانی و پارێزگاری پێشووی واست گەرم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن