
سەنتەرێکی جوانکاریی لە سعوودیە - وێنە: میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
لە جیهانێکدا کە هەمووان هەوڵی کامڵبوون دەدەن، نەشتەرگەری جوانکاریی بووەتە بژاردە، ئێستا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی سعوودیە پشکی شێری بەرکەوتووە.
وێنە گەورەكە: قەبارەی کەرتی پزیشکی جوانکاریی لە سعوودیە 5.3 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و گەشەی ساڵانەی گەیشتووەتە 9٪. بە گوێرەی ئامارەکانی 2022 – 2023، عێراق دووەم دووەم وڵاتە لەسەر ئاستی ولاتانی عەرەبی لە ڕووی پسپۆڕی جوانکاریی، لەسەر ئاستی جیهانیشدا لە پلەی 29 یەم دایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باشبوونی دۆخی گوزەران و کرانەوەی دانیشتووانی سعوودیە وایکردووە، خواست بۆ نەشتەرگەری جوانکاریی زیاد بێت، ئەوەش وایکردووە ئەو کەرتە بەهێزەوە گەشە بکات.
زانیاریی زیاتر: هاوتا لەگەڵ زیادبوونی خواست و گەشەکردنی بەرچاوی کەرتی تەندروستی جوانکاریی، ئێستا حکومەتی ڕیاز ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران دەکات بۆ ئەوەی لەو کەرتەدا وەبەرهێنان بکەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەفوە لە سعوودیە بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت دەڵێت: بەراورد بە هەموو کەرتەکانی دیکەی تەندروستی، جوانکاریی زۆرترین داهاتی بە شیوەی کاش هەیە، ئەوەش سەرنجی وەبەرهێنەرانی راکێشاوە لەو کەرتەدا وەبەرهێنان بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول