
دیمەنی فرۆکەخانەی هەولێر، وێنە: سوشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، چەند داتایەکی نوێ سەبارەت بە گەشتە ڕاستەوخۆکانی فڕۆكەخانەکە ئاشكرا دەكات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا، ملیۆنێک و 250 هەزار گەشتیار لە ڕێگەی فڕۆكەخانەکەوە گەشتیان كردووە.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو دوو ملیۆن و 68 هەزار گەشتیار لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتیان کردبوو، لەگەڵ 83 هەزار گەشتیاری تەمەن خوار 18 ساڵ.
زانیاریی زیاتر: ئێستا لە هەولێرەوە گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ 17 وڵاتی جیهان هەیە، كۆی گشتیی ئەو شارانەی كە گەشتی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ هەولێر 37 شارە.
ئەمەش بزانە: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ساڵی 2005 ەوە کراوەتەوە، فڕگەی فڕۆکەخانەی هەولێر بە چوار هەزار و 800 مەتر، ڕیزبەندی هەشتەمین دریژترین فڕگەی لە جیهان گرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت