
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: Bloomberg
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە "پاڵپشتیکاری تیرۆر"، ناودەبات و دەڵێت "دەرگاکانی لێبووردەیی داخراون".
لێدوانی فەرمی: رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی لەبارەی پاڵپشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان لە سلێمانی، کە ئەو بە "تیرۆر" ناوی دەبات نارد و دەڵێت: "هۆشدارییمان داوەتە یەکێتی، کە ئەگەر لە پاڵپشتییەکانیان بۆ تیرۆر بەردەوام بن، ئەوا هەنگاوی کاریگەرتر دەگرینەبەر و گۆشەگیریان دەکەین و تەنیا دەیانهێڵینەوە".
زانیاریی زیاتر: لە پەیامەکەیدا، سەرۆککۆماری تورکیا وا پێشاندەدات، کە ئامادە نین هیچ گفتوگۆیەک لەو بارەیەوە بکەن و دەڵێت: "دەرگاکانی لێبووردەیی داخراو دەبن تاوەکو کۆتایی، ئەگەر پەیوەندیی بە ئاسایشی نیشتمانیی و نەتەوەییمانەوە هەبێت. هەر کارێک پێویست بێت بۆ ڕێگریی لەو کارە دەیکەین".
سەرچاوەی لێدوانەکە: رەجەب تەییب ئەردۆغان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سەردانی هەردوو وڵاتی ئیمارات و میسری کرد، لە کاتی گەڕانەوەی لەنێو فڕۆکە تایبەتەکەی کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان ئەو پەیامەی دا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری تورکیا هاوکات لەگەڵ ئەو پەیامەی بۆ یەکێتی، پەسنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکات و سەردانی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی بۆ بەغدا و هەولێر بە ئەرێنی وەسفکرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت