حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێك لەبارەی كۆڕەك تیلیکۆم ئاڕاستەی عێراق دەكات
- کوردستان
- 2024-02-17

ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات، سەبارەت بە سكاڵای هاووڵاتییان دەربارەی ئەو زیانەی بەهۆی پچڕانی پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆم و چەند كۆمپانیایەكی دیكەی پەیوەندی پێیان گەیشتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت:" حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ دەكات سەبارەت بە سكاڵای هاوڵاتیان دەربارەی ئەو زیانەی پێیان گەیشتووە لە بڕیاری پچڕاندنی هێڵی پەیوەندی لەنێوان كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی(زەین عێراق -ئاسیا سێڵ ) كە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەستێنراوە".
"وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم بڕیارەی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عیراق بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دەدات ، داوادەكات كەوا پەیوەندیەكان بگەڕێندرێنەوە باری ئاسایی خۆیان تاكو ئەم كێشەیە چارەسەر دەكرێت لە چوارچێوەی گفتوگۆ بەپێی یاسا و بڕیاری كۆتایی دادگەكان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق كە ژمارەی هاوبەشەكان بە ملیۆنەها بەشدرابوو دەخەمڵێندرێت" .
باكگراوند: وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق 22ی تشرینی یەكەمی 2023، لەدژی كۆمپانیای كۆڕەك چەند بڕیارێكی دەركرد، بەپێی یەكێك لەبڕیارەكان فرۆشتنی كارتی باڵانس و سیمكارتی ئەو كۆمپانیایە ڕێگەی پێنادرێت، كۆڕەك تیلیكۆمیش بڕیارەكەی بە نادادپەروەری وەسف كرد و دەڵێت رێگای یاسایی دەگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





