
جیابوونەوەی هاوسەرگیریی - شفق نیوز
ئاڤا نیوز
لە چوار ساڵی ڕابردوودا 357 هەزار و 887 تەڵاق لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ئەمەش کاریگەریی کردووەتەوە سەر سەقامگیریی خێزان و کۆمەڵگە.
وێنە گەورەکە: دیاردەی جیابوونەوە لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە، ساڵ بە ساڵ ژمارەکە زیاد دەکات و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش داوا لە حکومەت و پەرلەمان دەکەن، ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردە مەترسیدارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، دوای بڵاوکردنەوەی ئامارەکە، داوا لە حکومەت و پەرلەمان دەکات بەشێک لە ماددەکانی یاسای باری کەسی هەمووار بکەنەوە و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە لەبارەی مەترسی و زیانەکانی جیابوونەوە ڕابگەیێنن.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماری ساڵانەی جیابوونەوە بەمشێوەیەن:
2021: 73 هەزار و 155 جیابووە.
2022: 68 هەزار و 410 جیابوونە.
2023: 71 هەزار و 16 جیابوونەوە.
لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵیش 45 هەزار و 306 خێزان لە عێراق جیابوونەتەوە.
باکگراوند: لە نێوان ساڵەکانی 2004 بۆ 2014 لە هەر پێنج پرۆسەی هاوسەرگیرییەک، یەکێکیان جیابوونەوەی لێکەوتووەتەوە، بەشێوەیەک لە کۆی دوو ملیۆن و 600 هەزار هاوسەرگیری، 516 هەزار و 784 خێزان جیابوونەتەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت