هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن چیدیکە چاوەڕێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی ناکات
- کوردستان
- 17 شوبات

پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سهرۆكایهتییهكانی ههرێمی كوردستان، دەیانەوێ دەرچەیەکی یاسایی بدۆزنەوە و چیدیکە چاوەڕێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی ناکەن بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵای دژی یاسای هەڵبژاردن.
وێنه گهورهكه: سهرۆكایهتییهكانی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ لایهنه سیاسییهكان بەدواى دەرچەیەکى یاساییدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەى لەو ڕێگەیەوە پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان یەکلابکەنەوە، پرسی دواكهوتنی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی ئێستا بهڕژدی گفتوگۆی لهبارهوه دهكرێت.
زانیاریی تایبهت: لە کۆبوونەوەى 13-02-2024 نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکایەتیی دادگەى پێداچوونەوەى هەرێمی كوردستان، داوای لە سەرۆکایەتیى دادگەکە کردووە، ئهگەر 18ـى ئەم مانگە دادگەى فیدراڵى بابەتى سکاڵاکەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوابخات، کاری ڕژد بۆ دۆزینەوەى دەرچەیەکى یاسایی بۆ پرسی ههڵبژاردن بکەن.
لێدوانی فهرمی: ڕاوێژی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دادگەی پێداچوونەوەى ھەرێمی کوردستان بەئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی یاسایی کە زەمینەی پێویست بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بڕەخسێنێت، چونکە ناکرێ دواکەوتنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەروا بەردەوام بێت و دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە بۆشایی ڕەوایەتی ھەڵبژاردندا بمێننەوە. دکتۆر عومەر نورەدینی، مامۆستای زانکۆ، وای به ئاڤا نیوز گوت.
باکگراوند: دواخستنی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەھۆی تۆمارکردنی سکاڵا دژی یاسای هەڵبژاردن بووە، لەماوەی ھەشت مانگدا دادگەی فیدراڵی 14 جار دادبینی بۆ داوا و سکاڵاکە کردووە، بەڵام تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت