هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستاندن لەنێوان دوو بەرە ناکۆکەکەی نەینەوا بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 18 ئەیلوول

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
لایەنەکانی نەینەوای موستەقبەل داوەتێکی بۆ لایەنەکانی نەینەوا لیئەهلیها ڕێکخستووە، بەمەبەستی هێورکردنەوەی دۆخی نێوانیان و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەڵام ئەندامانی پارتی لەو داوەتە بەشدار نەبوون.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 70 ڕۆژە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەهۆی بایکۆتی ئەندامانی نەینەوا لیئەهلیها نەکراوە، هەردوو بەرەکە لەسەر چەند خاڵێک کۆکن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ لێکنزیکبوونەوەیان بەرەی نەینەوای موستەقبەل دانیشتنێک ڕێکبخات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 29 کورسی پێکدێت، لایەنەکانی نەینەوای موستەقبەل لە 16 ئەندام و نەینەوا لیئەهلیها 13 ئەندامیان هەیە، ڕۆژی 28-07-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ ئامادەبوونی نەینەوا لیئەهلیها کۆبووەنەوە و پۆستەکانیان لەنێوان خۆیاندا دابەش کرد، بەڵام بڕیاری دابەشکردنی پۆستەکان ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەکرێت دادگەی کارگێڕیی بەغدا پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جاسم، ئەندامی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوت، "دوای کۆبوونەوەی نێوانمان لەسەر ئەوە ڕێککەوتین هەفتەی داهاتوو دانیشتنی دیکە بکەین و لەسەر بنەمایەکی نوێ ڕێککەوین".
زانیاریی زیاتر: دوورخستنەوەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکانی لایەنەکانی نێو نەینەوا لیئەهلیها، بەگوتەی محەممەد جاسم ئەو مەرجە ڕەتکراوەتەوە، هەروەها ڕازین لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان کە لەسەر بنەمای هەڵبژاردن بێت، هەڵبژاردنی سەرۆک، جێگر و ئەندامی ئەو پێنج لیژنەیەی ئەنجوومەن کە بەرکەوتەی بەرەی نەینەوا لیئەهلیهان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەحمەد کیکی، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لە کۆی 13 کەس تەنیا پێنج ئەندامی بەرەی ئێمە لەو داوەتە بەشداربوون و چوار ئەندامەکەی پارتی هیچیان لەوێ نەبوون، بەڵام هەوڵی لێکنزیکبوونەوە بۆ کۆبووەنە لە نێوان هەردوو بەرەکە لە ئارادایە".
باکگراوند: ڕۆژی 05-02-2024 لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل، بە زۆرینەی دەنگ بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا. د. ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و محەممەد جبووری، بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران، پۆستی جێگری پارێزگار بەر سیروان ڕۆژبەیانی لە پشکی پارتی کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 37 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی نوێی گەرما و خۆڵبارین بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێک پۆستێکی باڵا لە دادگای فیدڕاڵی وەردەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا: ترەمپ چیتر پارە بۆ عێراق نانێرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە