سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە

شەیری بکە لە:
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە

دیمەنی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی شیکاگۆ. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بەهۆی داخستنی حکومەتی ئەمریکا، ئەو وڵاتە ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر هەموو سێکتەرەکان، یەکێک لەوانە هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانە.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی کەمبوونەوەی کارمەندانی وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ماڵپەڕی چاودێری گەشتەکانی ئەمریکا، زیاتر لە 800 گەشتی ئاسمانی کە بڕیاربوو لە ڕۆژی هەینیدا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێنراونەتەوە، کە ئەمەش زیاترە لەو ڕێژەیەی لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەڵوەشێنراونەتەوە.

زانیاریی زیاتر: حکومەتی ئەمریکا بەڕێژەی 4% گەشتە ئاسمانییەکانی کەمکردووەتەوە و ئەگەر بودجەی ساڵی 2026 لەلایەن کۆنگرێسی ئەو وڵاتە تێنەپەڕێندرێت، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا ڕێژەی 10%ـی گەشتەکان هەڵبوەشێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: