
پەرلەمانی عێراق و شاری کەرکووک، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، کە پەیوەست بوو بە لێسەندنەوە و داگیرکردنی زەوی جووتیارانی سنووری پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، وەک هەوڵێک بۆ سڕینەوەی کورد و دیموگرافیای ناوچە کوردستانیەکان، دوای نزیکەی 50 ساڵ ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێنرێتەوە و جووتیارانی کورد زەوییەکانیان وەردەگرنەوە یان قەرەبوو دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: جووتیارانی کورد بە سێ شێواز لە سوودمەندبوون لە زەوییەکانیان بێبەش بوون، ناتوانن بۆ کشتوکاڵکردن بەکاریبهێنن، نەیان دەتوانی خاوەندارێتی زەوییەکانیان بکەن، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی دروێنە عەرەبە هاوردەکان ناهێڵن جووتیارانی کورد دروێنەی بەرهەمەکانیان بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 1970 لیژنەی کاروباری باکوور بڕیاریدا بەپێی یاسای "ئیسلاحی زراعی" ئەو کەسانە کە سەروو هەزار دۆنم زەوییان هەیە، لێیان دەسەنرێتەوە و بەسەر دانیشتووانی گوندەکە دابەشدەکرێت، بەڵام دوای پێنج ساڵ بەبڕیاری (مجلس قیادة الثورة )ـی جووتیارە کوردەکان لە گوندەکان دەرکران و زەوییەکانیان بە عەرەبی هاوردە پڕکرایەوە.
هاوکات ساڵی 1975 ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی "مجلس قیادة الثورة "ـی بەعس بڕیاریدا بە لێسەندنەوەی زەوی لە جووتیاران و گۆڕینی موڵکدارییەکەی بۆ سەر وەزارەتەکانی دارایی، بەرگری، ناوخۆ و ئاوەدانکردەوە، بەشێکی زەوییە کشتوکاڵییەکانیش کوژێنراونەتەوە و ناتوانرێت کشتوکاڵی لەسەر بکرێت.
باکگراوند: بەهۆی بڕیارەکانی "مجلس قیادة الثورة"ـی ڕژێمی بەعس، زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار زەوی جووتیاران و بەشێکی تورکمان داگیرکراون، دراوە بە عەرەبە هاوردەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە کە لە دوای ساڵی 1975 بە زۆرەملێ لە ناوچە کوردستانییەکان جێگیرکراون.
پڕۆسەی تەعریب هەڵدەوەشێنێتەوە:
چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی موڵکداری و ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدان لەسەر پوچەڵکردنەوەی بریارەکانی "مجلس قیادة الثورة"ی بەعس لە پەرلەمانی عێراق، خەونێکی لەمێژینەی دانیشتووان و جووتیارانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە گشتیی و کەرکووک بە تایبەتییە، وەک دەستکەوتێکی گرنگ سەیر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بابەکر سدیق، لێپرسراوی ئۆفیسی کەرکووکی ماددەی 140 بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی "مجلس قیادة الثورة"ـی بەعس دەسکەوتێکی گرنگە بۆ کوردانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، جارێکی دیکە کشتوکاڵ لە ناوچەکە دەبوژێنێتەوە و هاندانێک دەبێت بۆ جووتیاران و زەوییەکانیان بە کشتوکاڵ ئاوەدان دەکەنەوە."
ئەوەشی ڕاگەیاند: "لەوەش گرنگتر کۆتایی بە پڕۆسەی تەعریب لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە دەهێنێت."
شیعەکان بەڵێنیان داوە دەنگ بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکان بدەن:
ڕۆژی 10-09-2024 نوێنەرانی کورد لە بەغدا، تورکمان و نوێنەری جووتیاران بە ئامادەبوونی نوێنەری عەرەبە هاوردەکان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 کۆبوونەوە، دوای خستنەڕووی کێشەکان، بەڵێنیداوە لایەنە شیعییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕازی بکات دەنگ بە هەڵوەشاندنەوەی یاساکە بدەن.
لە کۆبوونەوەکە نوێنەری عەرەبە هاوردەکان گرفتی ئەوەیان هەبووە کە لەسەر بەشێکی زەوییەکان باڵەخانەی بازرگانی دروستکراوە، بۆ نموونە کۆمپانیای گازی باکوور لەسەر ئەو زەوییانە دروستکراوە.
ئایا دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە چارەنووسی ئەو زەویانە چی بەسەر دێت؟
محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە لەو بارەیەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو بینا و باڵەخانانەی لەسەر ئەو زەوییانە دروستکروان تێکنادرێن، بەڵکو قەرەبووی خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکە دەکرێتەوە".
هەر ئەوەندەش نا، بەڵکو ئەو زەوییانەی کراون بە بینایەی حکومیش لە لایەن وەزارەتەکانی دارایی، بەرگری، ناوخۆ و ئاوەدانکردنەوە، قەرەبووی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.
بڕیارەکانی ئەم ئەنجوومەنە بە یاسا بوو و هەربۆیە دەبێت بەیاسا هەڵبوەشێرینەوە لەوانە پەرلەمانی عێراق و دادگە توانای هەڵوەشاندنەوەی هەیە، جگە لەوەی پەرلەمانی عێراق خراوەتە دەنگدان، جووتیارانی کورد لە کەرکووک لەڕێگەی دادگەی فیدڕالی داوای هەڵوەشاندنەوە بڕیارەکەیان کردووە.
"دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکان دەدرێت"
پەرلەمانی عێراق دوو خوێندنەوەی لەسەر پڕۆژە یاسای چارەسەری کێشەی موڵکداری و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی "مجلس قیادة الثورة " خوێندنەوەی سێیەم کە دەنگدان و پەسەندکردنییەتی ماوەتەوە، سوننە و بەشێکی شیعەکان دەیانەوێ لەبەرامبەر دەنگدان بە پڕۆژەیە، لایەنە کوردستانییەکان دەنگ لەسەر دوو پڕۆژە یاسای ئەوان بدەن.
سەبارەت بە داواکاری شیعە و سوننەکان:
شوان محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز داواکارییەکانی ئاشکرا کرد و گوتی: "شیعە دەیەوێ یاسای باری کەسێتیی پێش ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان بکەوێتەوە دەست سوننەکان تێپەڕێنێت، هەروەها سوننەکان بەدوای تێپەڕاندنی یاسای لێبووردنی گشتییەوەن لەبەرامبەر دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش."
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا، "لێکتێگەیشتن هەیە کە پڕۆژەکە بخرێتە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژیمی بەعس دەکرێت".
دواجار و دوای 50 ساڵ کوردانی دانیشتووی ناحییەکانی سەرگەڕان، پردێ، داقوق، دوبس، حەویجە، کەیوان و شوان لە سنووری پارێزگای کەرکووک باوەش بە زەوییەکانیان دەکەنەوە و بەبەرهەمەکانیان کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە دەبوژێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






