ناکۆکی دوو بەرە ناکۆکەکەی گۆڕان بەربژێرەکانی بزووتنەوەکە دەکاتە قوربانی
- کوردستان
- 2024-09-29

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چەند کاتژمێرێک دوای دەستنیشانکردنی دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، دەرگایەکی دیکەی ئاڵۆزی لەنێو دوو بەرە ناکۆکەی بزووتنەوەکە کرایەوە و بەجۆرێک بێباکی بەرامبەر بەربژێرانی حیزبەکە پیشاندەدەرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 28-09-2024 لە دەرەوەی گردی زەرگەتە، ڕێکخەری نوێی گۆڕان بەوەکالەت دەستنیشان کرا و ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە عومەری سەید عەلییەوە بۆ دانا ئەحمەد مەجید بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: ناکۆکی نێو دوو باڵەکەی گۆڕان کاریگەری خستووەتە سەر چارەنووسی بەربژێرەکانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەشێوەیەک دڵنیاییان نییە لەوەی پاڵپشتیان دەکرێت یاخود دەبنە قوربانی، ئەگەر هەیە قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان داخستنی کەناڵی کەی ئێن ئێن زمانحاڵی بزووتنەوەکەشی لێبکەوێتەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی گوت، " باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بەشداریکردنی بزووتنەوەکە لە هەڵبژاردن نین و دەیانەوێت لەو پڕۆسەیە بکشێنەوە، لەبەرامبەردا باڵی عومەری سەید عەلی بە بەربژێرەکانیان گوتووە ئەگەر خۆیان لە بەرژەوەندی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا یەکلایی بکەنەوە، ئەوا هیچ پاڵشتییەک ناکرێن و لە کەناڵەکەش ڕێکلامیان بۆ ناکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەی گۆڕان 58 بەبژێری لە هەرچوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان هەیە، 41 بەربژێر سلێمانی، 11 بەربژێر هەولێر، دهۆک سێ بەربژێر و هەڵەبجەش سێ بەربژێری دیاریکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






