
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە داگیرکاری زەوییەکانی سلێمانی و گۆیژە و تاپۆکردنی زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی دیکە لەسەر کۆمپانیایەکی یەکێتی دەکات و دەڵێت، پێش هەشتی تەمموزیش داگیرکاری زەوی هەبووە، بەڵام بەو شێوەیەی ئێستا نەبووە.
لێدوانی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل ڕایگەیاند: "هیوادارم کۆتایی بە داگیرکردنی زەوی و زاری سلێمانی بێت، ژینگە بەشێکە لە کارنامەی بەرەی گەل و پشتیوانی دەکەین، دژی ئەو پێشێلکاری و داگیرکاریانەین کە بەرامبەر موڵک و ماڵ و زەوی سلێمانی دەکرێن و داوا دەکەم، ئەوەندە تەعەدا لە شاری سلێمانی نەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی بەرەی گەل لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا یەکێتی و کۆمپانیاکانی ئەو حیزبە بە بەشدار بوون لە "تاڵانکاری سلێمانی" تۆمەتبار دەکات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: "ئەوەی یەکێتی کاری لەسەر دەکات 300 دۆنمە، بەڵام زیاتر لە دوو هەزار 261 دۆنم زەوی سلێمانی لەسەر کۆمپانیایەک تاپۆ کراوە، کە شاخی ئەزمەڕیشی لەگەڵدایە، دوای هەڵبژاردن دەست بە تێکدانی شاخی گۆیژە دەکرێت". سەرۆکی بەرەی گەل وادەڵێت.
باکگراوند: لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی تێکدانی شاخی گۆیژە و ئامادەکردنی بۆ پڕۆژەی بازرگانیی ناڕەزایی زۆری دانیشتووانی شارەکە و چالاکوانانی ژینگەی لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





