
کاروانی هاوکارییەکانی عێراق بۆ لوبنان، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی 40 بارهەڵگر کە هاوکاری مرۆیی و خۆراک و پێداویستی پزیشکی لەخۆگرتووە، لە ڕێگەی سووریاوە بەرەو بەیرووتی لوبنان ڕەوانە دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، تاوەکو ئێستا سەدان کەس کوژراون و بە سەدانی دیکەش بریندار بوونە، ئەمە جیا لە ئاوارەبوونی هەزاران کەس لەنێوخۆی وڵاتەکە بۆ دەرەوەی لوبنان لە نێویشیاندا عێراق و سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مانگی سووری عێراقی ڕایگەیاند: کۆمەڵەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری سووریاو خاچی سووری لوبنان ئەو خۆراک و پێداویستییە پزیشکیانە بۆ بەیرووت ڕەوان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە سێیەمین کاروانی هاوکارییەکانی عێراقە بۆ لوبنان، ڕۆژی 21-9-2024 دوای تەقینەوەی ئامێرە پەیجەرەکانی دەست ئەندامانی حیزبوڵڵا لە لوبنان و پێکدادانی نێوان هێزەکانی حیزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل، کاروانی یەکەمی هاوکارییەکانی عێراق لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیێنرایە لوبنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






