ئیسرائیل 35 بنکە و بارەگای حەشدی شەعبی دیاری دەکات هێرشیان بکاتە سەر
- عێراق
- 3 تشرینی یەکەم
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل 35 ئامانجی لە عێراق دیاری کردووە بۆردوومانیان بکات، ئامانجەکان بنکە و بارەگای حەشدی شەعبین و مەبەستی کوشتنی سەرکردەکانیانە، یەکێک لە ئامانجەکانیش هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدرە، بەڵام گوشاری نێودەوڵەتی و ئەمریکا هێرشەکەیان ڕاگرتووە.
وێنە گەورەکە: عێراق 48 کاتژمێری پڕ لە دڵەڕاوکێی تێپەڕاند و بەشێوەیەکی کاتی مەترسی پریشکی ئاگری شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی لە خۆی دوورخستەوە، بەرپرسانی حکومەتیش جەخت دەکەنەوە هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو عێراق لە گرژییەکانی ناوچەکە دووربخەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئێوارەی یەکی ئەم مانگە، کە ئێران بە زیاتر لە 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە عێراق سیناریۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە کاردانەوەی هێرشەکەدا ئیسرائیل 35 پێگە لەناو وڵاتدا بۆردوومان دەکات، لەناویاندا پێگەی گرووپە چەکدارەکان و دامەزراوە گرنگەکانی وزەش ناویان دەهات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەسەر ئەم بابەتە ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، ڕۆژی 2ی ئەم مانگە عێراق لەبەردەم مەترسیی ڕاستەقینەی هێرشی ئیسرائیلدا بووە، بەڵام فشاری نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی نامەی ئێران و ئەمریکا بۆ یەکتری، وای کرد بەشێوەیەکی کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕابگیرێن، بەڵام هەڵنەوەشێنراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەک ڕۆژنامەکە باسی کردووە، لە نامەکەی ئەمریکادا هاتووە، واشنتن ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل ناکات ئەگەر هەڕەشەکان لە خاکی عێراقەوە بۆسەر ئەو وڵاتە بەردەوام بن، بەڵام فشار دەکات تاوەکو ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکەی ئێران کاردانەوەی نەبێت یان کاردانەوەکەی دوابخات.
لەلایەکی دیکەوە: کازم فەرتوسی، گوتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا کە یەکێکە لە گرووپەکانی نێو بەرەی مقاوەمەی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، کردنە ئامانجی بنکە و بارەگاکانی بەرەی مقاوەمە بەدوور نازانرێت، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەن ڕێکاری پێویست بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بگرێتەبەر.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ هێرشەکەی ئێراندا، گرووپە چەکدارەکان وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بەشێکی بەرچاو لە بنکە و بارەگاکانیان لە ناوچە هەستیارەکانی بەغدا و بابل چۆڵ کرد، یان بۆ شوێنی پارێزراو گواسترانەوە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش خرانە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سوودای خۆی سەرپەرشتی دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
40 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک ڕۆژدا دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە موسڵ ژمارەیەک قاچاخچیی نەوت دەستگیر کران