ڕێگری لە حکومەتی عێراق دەکرێت لێکۆڵینەوە بکات لە کارگەکەی ماددەی هۆشبەر لە دەربەندیخان
- هەواڵ
- 2024-10-05
وێنەی كارگەكە- سەرچاوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئاڤا میدیا ئاشکرای کرد، بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، چەند بەرپرسێکی یەکێتی سلێمانیان کردووە بە شاڕێگای هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەر لە دەرەوە بۆ عێراق و کوردستان، هەروەها مانگی پێنجی ئەمساڵ کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە سنووری دەربەندیخان دۆزرایەوە، ئێستا زانیاری نوێ ئاشکرا بووە کە عێراق ویستوویەتی لێکۆڵینەوە بکات، بەڵام ڕێگری لێکراوە، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دەربەندیخان چەند بەرپرسێکی یەکێتی کارگەی دروستکردنی تلیاکیان داناوە، هەواڵ گەیشتووەتەوە بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەویش فەرمانی بە عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق کردووە لێکۆڵینەوە بکات، وەزیریش ویستوویەتی لێکۆڵینەوە بکات و لیژنەیەکی پێکهێناوە.
زانیاریی تایبەت: میلیشیاکان کە دۆستی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و چەند بەرپرسێکی ئەو حیزبەن و لە عێراق بە "هاوپەیمانیی مافیاکان" ناسراون، ڕێگرییان کردووە لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە بکات، چونکە سەرچاوەیەکی باشی داهات بووە بۆیان. بەڵگەکانی هەواڵگریی عێراق سەلماندیان کارگەکە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری بەرهەمهێناوە و لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق فرۆشراوە.
لێدوانی فەرمی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەمبارەیەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە کارگەکە پێکهێنراوە، لێکۆڵینەوەکان نەوەستاون و بەردەوامن". ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ڕێژەی دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لەمساڵدا لە سەرتاسەری عێراق 210% بەرزبووەتەوە، لە دوو ساڵی ڕابردووشدا 569 تۆڕی جیاواز دەستگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگریی عێراق تایبەت بوو بەوەی چەند بەرپرسێکی یەکێتی چۆن سلێمانیان کردووە بە شاڕێگەی هێنانی مادەی هۆشبەر؛ چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتەکانی وەک ئۆزبەکستان و ئەفغانستان و ئێران ماددەکان دەکڕن و بە ڕێگای شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەیهێنن بۆ قەڵادزێ، دواتر بە شاری سلێمانی تێپەڕ دەکرێت تا دەگاتە کفری، دواتر دەگەیێنرێتە شارەکانی وەک بەغدا و ئەنبار.
زانیاریی زیاتر: تا ساڵی 2019 هێشتا بازرگانان ئەم ناوچەیان نەخستبووە سەر نەخشەی تێپەڕینی ماددەی هۆشبەر، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تەنیا لەو هێڵەی لە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکەی عێراق ئاماژی بۆ کراوە، 94 قاچاخچییان دەستگیرکردووە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵانی رابردوو 500٪ زیادی کردووە.
ئەمەش بزانە: یەکێکی دیکە لە هێڵەکانی ترانزێتی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕێگای دەروازەی باشماخ و پەروێزخانە، کە لەوێوە دەهێنرێن بۆ سلێمانی، دواتر تێپەڕ دەکرێت بۆ کەرکوک، دواتر لەوێ بەشێکیان بەخەتی دووز یان مەخمور دەبرێن بۆ مووسڵ و لەوێشەوە بۆ قەزای شنگال و پاشان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو هێڵە درێژ دەبێتەوە دەچێتە لوبنان و لەڕێگەی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ وڵاتانی جیهان دەگوازرێتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 02-05-2024 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ لەناوچەیەکی سنووری (ناحيەی ميدان) کە دەکەوێتە نزیک دەربەندیخان دەستیان بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەردا گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





