
گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا
ئاڤا نیوز
سێ ساڵە زاخۆ ئیدارەی سەربەخۆییە، کار لەسەر بووژاندنەوەی کەرتە جیاوازەکان بەگشتیی و گەشتیاریی بە تایبەت کراوە، لەو ماوەیەدا لەڕێگەی ژمارەیەک پڕۆژەی جیاوازەوە هەزاران هێزی کار خراونەتە سەرکار.
وێنە گەورەکە: لە ماوەیەی سێ ساڵدا 220 پڕۆژە لە سنووری ئیدارەی زاخۆ جێبەجێکراون و 70 پڕۆژەی دیکەیش لەژێر جێبەجێکردندان، ئەو ئیدارەیە 30 پڕۆژەی گەشتیاریی لەخۆدەگرێت، لەو ڕێگەیەوە هەلی کار بۆ گەنجانی سنوورەکە ڕەخسێنراون.
لێدوانی فەرمی: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا بەشداریکرد و گوتی، "لەماوەی سێ ساڵدا هەشت هەزار هەلی کار ڕەخسێنراون، هاوکات لە ماوەی یەک هەفتەدا 38 خولی جۆراوجۆر بۆ ڕاهێنانی گەنجان لەسەر کولتووری پێشوازیکردن لە گەشتیاران کراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەڕووی گەشتیارییەوە زاخۆ پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەک ڕێژەی گەشتیار و سەردانیکاری ساڵانە لە 60 هەزار گەشتیارەوە بۆ 100 هەزار گەشتیار بەرزبووەتەوە.
خاڵی ستراتیژی: زاخۆ ناوچەکی ستراتیژییە و دەکەوێتە سنووری نێوان عێراق و تورکیا، ئەمەش کارئاسانیی دەکات بۆ ئەوەی هەزاران گەشتیاری بیانیی ڕوو لەو ناوچەیە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
7 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت