سەرۆكوەزیران بارزانی: پرۆژەی گەورەی گەشتیاریمان بۆ سنووری سۆران هەیە
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران - شاری سۆران
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، باس لە پڕۆژەكانی حكومەت بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات و دەڵێ پڕۆژەی گەورەی گەشتیاریمان بۆ سنوورەكە هەیە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی سەبارەت بە شاری سۆران ڕایگەیاند: سۆران شارێکی گرنگە و هەر شارێکیش تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئێمە پێویستمان بەوەیە ئاستی پەروەردە و فێرکردن لە هەموو کوردستان بەرەو پێشەوە ببەین، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێوە خزمەتی کەرتی پەروەردە و تەندروستی و هەموو کەرتەکانی دیکە بکەین، دەبێت داهاتی زیاترمان هەبێت.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سۆران و دەوروبەری و ناوچەكانی باڵەکایەتی، سیدەکان و ڕواندز و دەڤەرەكەی بە گشتی بە ناوچەی گەشتیاریی سەرنجڕاكێش وەسف كرد و ڕایگەیاند: ئێمە پرۆژەی زۆر گەورەی گەشتیاریمان هەیە بۆ ئەو سنوورە کە وادەکات بەشی زۆری داهاتەکەی بۆ خودی سنوورەکە بگەڕێتەوە، وا دەکات ئێمە وردە وردە ئاستی شارەکانمان بەرز بکەینەوە. هەر شارە و تایبەتمەندی خۆی هەیە و دەبێت ئەو تایبەتمەندییە بۆ شارەکان بگەڕێنینەوە و گرنگییان پێ بدەین.
باكگراوند: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە هەر چوار قەزاکانی سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر پێکهاتووە و 13 ناحیە و 797 گوند لەو سنوورە هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت