
گوندی قوبە
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی دەست بە دروستکردنی پۆندی هەرەوەزی قوبە بکرێت، کە دەکەوێتە گوندی قوبە لە سنوری ناحیەی باسرمە.
وێنە گەورەکە: پۆندی هەرەوەزی شێوازێکی نوێی ئیدارەدانی ئاوە لە هەرێمی کوردستان، تێیدا هاووڵاتی و حکومەت پێکەوە پرۆژەی کۆکردنەوەی ئاو لە ڕێگەی پۆندەوە جێبەجێ دەکەن، دواتریش هەر پێکەوە ئیدارەی دەدەن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار سەبیحە عوسمان، بەرپرسی بەربەستە خاکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆژەی پۆندی هەرەوەزی قوبە، کە بە هاوکاریی حکومەت و خەڵک و ڕێکخراوی یونیسێف جێبەجێ دەکرێت، سبەی کارەکانی دروستکردنی پۆندەکە دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی پۆندی گوند، سیستەمی وزەی خۆر، پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ، دروستکرنی پشتێنێکی سەوز بۆ گوندەکە.
ژمارەکان وا دەڵێن:
گوژمەی پرۆژەکە 503 ملیۆن و 385 هەزار دینارە
بەرزییەکەی 2.6 مەترە
درێژییەکەی 195 مەترە
توانای گلدانەوەی 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە
بۆچی گرنگە: ئەم ئەزموونە ئامانجییەتی کە ڕۆتین، تێچووی دروستکردنی پۆند و پشتبەستن بە ئاوی ژێرزەوی کەمبکاتەوە، کاریگەریی ڕاستەوخۆشی لەسەر ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوندەکان و بووژانەوەی باری ئابووریی گوندنیشینان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






