
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وێنە: AP
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن و نەتانیاهۆ لەبارەی پلانەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران گفتوگۆ دەکەن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەدات کە هێرشکردنە سەر ئێران مەترسیدارە.
وێنە گەورەکە: دوای دوو مانگ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، پەیوندییەکە نیو کاتژمێری خایاند و کۆشکی سپی بە پەیوەندییەکی بەرهەمدار و سەرکەوتووی وەسف کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی وردەکاری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا زانراوە، نەتانیاهۆ قسەکانی بایدن بەهەند وەردەگرێت، ''بەتایبەت لە بابەتی هێرش نەکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکان یان وزە''.
لەلایەکی دیکەوە: بایدن داوای لە نەتانیاهۆ کردووە هەوڵ بدرێت زیان بە خەڵکی مەدەنی لە لوبنان نەکەوێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پێیانوایە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەبێت، بەتایبەت ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر هەستیارترین شوێنەکانی ئێران لەوانەیە ئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە. هاوکات بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە تاوتوێی لێدانی ئێران بکات.
دەقی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە:
بنیامین نەتانیاهۆ: بەڵێنمان داوە تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران دەکەینەوە، تاران باجی ئەو هێرشانەی دەدات، ئامانجەکانمان زۆرن، بەتایبەت پێگەی ئەتۆمی و پێگەی کێڵگەکانی نەوت.
جۆ بایدن: دژی ئەو بیرۆکەیەم، چونکە ئەو هێرشە ئێران هان دەدات بەخێرایی دەست بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بکات، پێویستە هێرشەکان سنووردار بێت.
بنیامین نەتانیاهۆ: لە ڕۆژانی داهاتوودا لە پەیوەندی بەردەوامدا دەمێنینەوە، ڕاستەوخۆ بێت یاخود لە ڕێگەی تیمەکانی ئاسایشی نیشتمانی بێت.
جۆ بایدن: دەمانەوێت پەیوەندییەکان بەردەوام بن و بزانین ئیسرائیل چۆن تۆڵەی خۆی لە ئێران دەکاتەوە، مافی ئیسرائیلە، هاووڵاتیانی خۆی لە حیزبوڵڵای لوبنان بپارێزێت، کە تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا هەزاران مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
بنیامین نەتانیاهۆ: لەبارەی غەززەوە دەبێت هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەگەڕ بخرێنەوە، تاوەکو بارمەتەکانی ئیسرائیل کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن ئازاد بکرێن.
جۆ بایدن: پێویستە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە کار بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی و لوبنانی بۆ نێو ماڵەکانیان بکرێت، بەتایبەت ئەوانەی لە زۆنی شینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا خەرجییە سەربازییەکانی بە بڕی ملیارەها دۆلار زیاد دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ کات و شوێنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین ئاشکرا دەکات