ساسان عەونی: بەشێك لە وەزارەتەكان هێشتا ناوی فەرمانبەرانیان بۆ دابەشكردنی زەوی نەناردووە
- کوردستان
- 12 تشرینی یەکەم

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاڤا نیوز
كار و ئامادەكارییەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی خێراتر دەكرێت و زاخۆ یەكەم شارە پڕۆسەی دابەشكردنەكەی لێ جێبەجێ دەكرێت.
وێنە گەورەكە: بەفەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، زەوی بەسەر سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە تاوەكو ئێستا سوودمەند نەبوون و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سەرقاڵی ئامادەكارییەكانن بۆ دەستپێكردن بە پرۆسەكە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زەوییەكانی ئامادەیە و داتا و زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە فەرمانبەرانی سنوورەكە ناردووە بەزووترین كات پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە زاخۆ دەستپێدەكات و دواتریش هەولێر و دهۆك و شارەكانی دیكە.
لەلایەكی دیكەوە: "تاوەكو ئێستا بەشێك لە وەزارەتەكان داتا و ناو و زانیارییەكانیان نەناردووە یاخود ناردوویانە و كەموكوڕی تێدایە، ئێستا لیژنەیەكی باڵا سەرپەرشتی چارەسەركردنی بابەتەكە دەكات". وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وادەڵێت.
ئەمەش بزانە: ژمارەیەك سەندیكا لە نموونەی سەندیكاكانی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران داوایان پێشكەش بە وەزارەتی شارەوانی كردووە بۆ ئەوەی دابەشكردنی زەوی ئەندامانی ئەو سەندیكایانەش بگرێتەوە كە دامەزراوی حكومەت نین. وەزیری شارەوانی دەڵێت، لە قۆناغی دواتر بەدواداچوون بۆ ئەو داواكارییانەش دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت