
ڕووباری شەتلعەرەب لە بەسرە. وێنە: AP
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بارانبارینی زۆر لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، هێشتا عێراق مەترسی وشکەساڵی تێنەپەڕاندووە و پێویستی بە گلدانەوەی 40 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێکە تورکیا ئاوی دیجلە و فوراتی لەسەر عێراق گرتووەتەوە، بەمەش لەدوای وەرزی بەهار وڵاتەکە تووشی وشکەساڵی دەبێت و ڕووبەری بیابان زیاد دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ 10 ملیار مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە، بەڵام ئەم بڕە بەس نییە بۆ ڕزگاربوون لە وشکەساڵی، چونکە عێراق پێویستی بە گلدانەوەی زیاتر لە 50 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمساڵ بڕێکی باشی باران باریوە کە کاریگەری دەخاتە سەر باشترکردنی کۆگاکردنی ئاو، بەڵام مەترسییەکە بەردەوامە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا عێراق پێویستی بە کۆگاکردنی 40 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە.
ئەمەش بزانە: بیابان زیاتر لە %65ـی ڕووبەری خاکی عێراق پێکدەهێنێت و وڵاتەکە لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە دەکەونە ژێر کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا. هاوکات 80%ـی کۆی ئاوی عێراق بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

سامانتا ئەشێڵس
Supper Admin
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت