
دیمەنی دوو لایەنگری پارتی لە کەرنەڤاڵەکەی یاریگای فەرەنسۆ هەریری، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای پارتی بۆ هەڵبژاردن لەبارەی کەرنەڤاڵەکەی هەولێر داوای لێبوردن لە بەشێکی لایەنگری دەکات کە بەهۆی نەمانی شوێن نەیاتوانیوە بچنە نێو یاریگای فەرەنسۆ هەریری و بەشداری لە کەرنەڤاڵە گەورەکەی پارتی بکەن.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، لە دوایین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین كەرنەڤاڵی خۆی لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و هەردوو جێگری سەرۆكی پارتی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و بە بەشداریی دەیان هەزار كەس ساز كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای پارتی بۆ هەڵبژاردن ڕایگەیاند: "بەھۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری بەئەمەک و دڵسۆزی پارتیمان لەناو یاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری، داوای لێبووردن لەو دەیان ھەزار ئەندام و لایەنگرە خۆشەویستانەمان دەکەین کە بەھۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانی بێنە ناو یاریگا".
زانیاریی زیاتر: پارتی سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنی بە ئاهەنگێک و گوتارێكی سەرۆک بارزانی لە شاری هەولێر دەستپێكرد و دوای 20 ڕۆژ بە كەرنەڤاڵێكی گەورە كۆتایی پێهێنا، بەهەمانشێوە سەرۆک بارزانی گوتارێكی كاریگەری پێشكەش كرد و چەند پەیامێكی ئاراستەی جەماوەری پارتی و لایەنە سیاسییەكان كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






