تۆڕی شەمس: لەڕووی هونەرییەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر باش بەڕێوەچووە
- کوردستان
- 2024-10-18

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند: "لە ڕووی هونەرییەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و بنکەکان هەمووی لەکاتی خۆیدا کرایەوە و رێکارەکان وەک خۆی جێبەجێکراوە".
لێدوانی فەرمی: هۆگر چەتۆ، ڕێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە باشی بەڕێوەچووە، بەڵام هەندێک تێبینی هەبوو کە نەدەکرا مۆبایل ببرێتە ژوورەوە تاوەکو خەڵک ناچار نەکرێت ڕەسمی دەنگەکەی بگرێت، بەڵام لە بەشێک لە بنکەکان سەرپێچی کراوە، هاوکات بەپێی ڕێنماییەکان نابێت لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بانگەشە بکرێت، بەڵام وەک بینیمان لە نزیک بەشێک لە بنکەکان کارتی دەنگدان دابەش دەکرا".
زانیاریی زیاتر: ڕێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: "بۆ دەنگدانی تایبەت کۆمیسیۆن لە هەر وێستگەیەک 300 کارمەندی داناوە و لە دەنگدانی گشتی بۆ هەر وێستگەیەک 450 کارمەند دانراوە، ڕێژەی دەنگدان لە تایبەتدا بەرزە بەراورد بە دەنگدانی گشتیی، ئەو کێشانەی ئەمڕۆش روویانداوە لە دەنگدانی گشتیدا ئەگەری ڕوودانیان کەمترە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر 7:00 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، کاتژمێر 6:00ی ئێوارە کۆتایی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





