ئاڤا نیوز وردەکاری پڕۆژەی ڕووناکی بۆ گەڕەکەکانی نازناز و بەختیاری ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 19 تشرینی یەکەم

وێستگەی کارەبا
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی نازناز و بەختیاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت، بەوهۆیەشەوە سەدان هاوبەشی کارەبا لێی سودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: پێش سێ مانگ لە گەڕەکی شادی شاری هەولێر پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری جێبەجێ کرا، لە میانی سەردانی بۆ گەڕەکەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند "لە بەرنامەمانە تاوەکو ساڵی 2026، کارەبای 24 کاتژمێری بە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگەیەنین".
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕێبین کامەران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پرۆژەی ڕووناکی، بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژی هەینی 18-10-2024، گەڕەکی نازناز پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ جێبەجێ کرا.
گەڕەکی نازناز پێکهاتەکەی بەم جۆرەیە:
- نزیکەی هەشت هەزار هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری سودمەند دەبن.
- هەزار و 700 خانوو لە گەڕەکەکەدا هەیە.
- 400 فرۆشگا و شوێنی بازرگانی تێدایە.
زانیاریی زیاتر: ئەندازیار ڕێبین کامەران دەڵێت: "لە دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکی بەختیاریش جێبەجێ دەکرێت".
گەڕەکی بەختیاری پێکهاتەکەی بەم جۆرەیە:
- نزیکەی 19 هەزار هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند دەبن.
- چوار هەزار و 100 خانوو لە گەڕەکەکەدا هەیە.
- 800 فرۆشگا و شوێنی بازرگانی تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا