
بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان ژمارەی سكاڵای لایەنە سیاسییەكان و چاودێران كەمتر بوون و بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 20-10-2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو و كۆمیسیۆن 24 كاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەكە، ڕێژەی 99.63%ی ئەنجامەكانی ئاشكرا كرد.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عێراق ژمارەی سكاڵاكان كەمتربوونەتەوە، ئەمەش هۆكارەكەی بۆ ڕێككارانە دەگەڕێتەوە كە كۆمیسیۆن لە هەڵبژاردنی ئەمجارە گرتوویەتیە بەر، هاوكات پابەندیی کاندیدان و لایەنەکان بە ڕێنماییەكانەوە هۆكارێكی دیكەیە.
زانیاریی زیاتر: لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان لە هەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردن 189 سكاڵا لەلایەن لایەنە سیاسییەكان و کاندیدە سەربەخۆكانەوە تۆمار كراون، بەراورد بە ژمارەی سكاڵاكانی هەڵبژاردنی ڕابردوو نیو هێندە كەمی كردووە.
ئەوەش بزانە: ئەگەر پارێزگای دهۆك وەك نموونە لە بەراوردكردنی ژمارەی سكاڵاكان وەربگیرێت ژمارەكان بەمشێوەیەن، لە هەڵبژاردنی ئەمجارە 37 سكاڵا تۆمار كراون، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمانی كوردستان 78 سكاڵا تۆمار كرابوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






