
ژمارەیەک سەربازی ئێران لە کاتی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی
ئاڤا نیوز
کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمشەوی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2024/10/26 ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا.
بەیاننامەی فەرمی: سوپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی دوو سەربازەکەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، لە کاتی بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئیسرائیل کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی قەبارەی زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل، ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هێرشەکان زیانی سنوورداریان هەبووە و کراونەتە سەر چەند پێگەی سەربازیی".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانی لە تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی یەکی ئۆکتۆبەری ئێران بووە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، ئیسرائیل ڕۆژێک بەر لە هێرشەکە لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداوە ئێرانی لە ساتی ئەنجامدانی هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: ئێران ئەمساڵ یەک ملیار دۆلاری داوەتە حیزبوڵڵا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع گەیشتە ئەمریکا





