لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت

لۆگۆی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و کارتی دەنگدان

ئاڤا نیوز

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ڕایدەگەیێنێت، لە بەغدای پایتەخت دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە ژمارەیەک کارتی هەڵبژاردنی تێدابووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چەندین جار جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کۆکردنەوە یان کڕینی کارتی دەنگدان لەلایەن هەر لایەنێک یان کەسێکەوە تاوانێکی هەڵبژاردنە و سزای تووندی بەدواوە دێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئاژانسەکە، "بۆ پاراستنی ئاسایشی پرۆسەی هەڵبژاردن، مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی) دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت کە ژمارەیەک کارتی هەڵبژاردنی تێدابوو و خاوەنەکانیشیان لە پارێزگای بەغدا دەستگیرکران."

زانیاریی زیاتر: لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، دەستگیرکراوەکان بە ئاشکرا دانیان بەوەداناوە کە نیازیان هەبووە ئەم کارتە دەنگدانانە بە شێوەی نایاسایی بەکاربهێنن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ