
لۆگۆی پارتی و سندووقی دەنگدان، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵوێستی فەرمی لەبارەی هەڵبژاردن دەربڕی و ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەندێک تێبینییان هەیە، بەڵام پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی هەندێک لایەنی سیاسی دەڵێن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ساختەکاری کراوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو گەورەترین حیزبی هەرێمی کوردستان پرۆسەکە بە سەرکەوتوو دادەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەسەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ یەکەمجار لەدوای هەڵبژاردن کۆبووەوە. کۆمیتەی ناوەندی پارتی لەبەرامبەر بەشداریکردنیان و هەوڵدان بۆ سەرکەوتووبوونی پرۆسەکە، سوپاسى خەڵکی کوردستان بەگشتى و، تەواوى ئۆڕگان و دامەزراوە و، بەرپرس و کادیر و ئەندام و کەسایەتى و لایەنگرانى پارتی بەتایبەتى دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیتەی ناوەندی پارتی سوپاسی سەرجەم دەنگدەرانیشی دەکات کە پێشەنگیى پارتییان وەکو حیزبى ژمارە یەکى کوردستان هەم لەڕووى ژمارەى دەنگ و، هەمیش لەڕووى ژمارەی کورسى پەرلەمانەوە پاراستووە.
پارتی سەرکەوتنى پڕۆسەى هەڵبژاردن بە سەرکەوتنى دیموکراسییەت لە کوردستان وەسف دەکات، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات چاوەڕێى ئەنجامەکانى کۆتایى هەڵبژاردن دەکات بۆ هەنگاونانى قۆناغى دواى هەڵبژاردن.
هەنگاوی داهاتوو: پێکهێنانی کابینەی 10 تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە، پارتی جەخت دەکاتەوە "لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەیى و نیشتمانییەکان و پاراستنى قەوارەى دەستووریى هەرێم، ڤیتۆى لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە و، ئەوەى لاى پارتى پێشینە و گرنگە لەم قۆناغەدا پاراستنى قەوارەى هەرێم و هەبوونى یەک حکومەتى سەرتاسەرى و پاراستنى ماف و ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان و خزمەتکردنى هاووڵاتیانە، بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە دەسەڵاتى دا بە مەکتەبى سیاسى بەگوێرەى پێویست بەرنامەڕێژى بکات و هەنگاوى گونجاو بنێت".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کێشە و کەموکوڕییەکانى پڕۆسەی هەڵبژاردن، بڕیار دراوە تەواوى گرفت و کێشەکان دەستنیشان بکرێن و، گرفتەکانى نەخوێندنەوەى پەنجەمۆر و نەخوێندنەوەى کارتى دەنگدان کە بەهۆیانەوە ژمارەیەکى زۆری دەنگدەران لە دەنگدان بێبەش بوون، هەروەها ئاڵۆزى پسوولەى دەنگدان کە بووە هۆى پووچەڵکردنەوەى ژمارەیەکى زۆری دەنگەکان، بۆ ئایندە چارەسەر بکرێن.
گۆشەیەکی دیکە: پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە، پارتی هیواخوازە کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کە ڕۆژ لەدواى ڕۆژ لە پەرەسەندندان، بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن بەبێ زمانى هەڕەشە و بەکارهێنانى چەک، هەروەها داوا دەکات عێراق خۆى بەدوربگرێت لەو کێشانە و تێوەنەگلێنرێت، چونکە بارودۆخى عێراق زۆر هەستیارە و ئاڵنگارى زۆرى لەبەردەمدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارێک لە سنووری گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانیلەدەستدا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا هەڵەبجە وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە زۆنی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران دەست پێدەکات