
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ڕایدەگەیێنێ، ڤیتۆیان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە، تەنها ئەوەیان بەلاوە گرنگە حکومەتێکی سەرتاسەرى پێکبهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەسەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ یەکەمجار لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە. هەڵوێستی فەرمی لەبارەی هەڵبژاردن دەربڕی و ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەندێک تێبینییان هەیە، بەڵام پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوە پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بووە و پارتی جەخت دەکاتەوە: "لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەیى و نیشتمانییەکان و پاراستنى قەوارەى دەستووریى هەرێم، ڤیتۆى لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە، ئەوەى لاى پارتى پێشینە و گرنگە لەم قۆناغەدا پاراستنى قەوارەى هەرێم و هەبوونى یەک حکومەتى سەرتاسەرى و پاراستنى ماف و ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان و خزمەتکردنى هاووڵاتیانە، بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە دەسەڵاتى دا بە مەکتەبى سیاسى بەگوێرەى پێویست بەرنامەڕێژى بکات و هەنگاوى گونجاو بنێت".
باکگراوند: پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە وەکو هەمیشە یەکەم بوو، زیاتر لە 800 هەزار دەنگ (39) کورسی بەدەستهێنا. لەم هەڵبژاردنە ژمارەی دەنگەکانی بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان کە 2018 کرا، 121 هەزار دەنگ زیادی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت