
دیمەنێك لە جەنگی سوودان- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی لە ناردنی چەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ سوپای سوودان، ئەو وڵاتەی تووشی شەڕێكی كوشندە بووە لەناوخۆدا.
وێنە گەورەكە: شەڕ و پێكدادانەكان لە سوودان بەردەوامن، بە سەدان كەس كوژراون و ملیۆنان كەسیش ئاوارەبوون، چەك دەگاتە دەست سەرجەم هێزەكان، ئەمریكا دەڵێت "ئێران چەك دەباتە ناو خاكی سوودانەوە و ئاگرەكە خۆشتر دەكات".
لێدوانی فەرميی: جۆن گۆدفرێ، باڵیۆزی ئەمریکا لە سوودان ڕایگەیاند: واشنتن بە قووڵیی نیگەرانە لە پشتیوانی دەرەکی بۆ هەردوو هێزی چەکداری سوودان و هێزی پشتیوانی خێرا".
"ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوودان و ئێران ، سەرچاوەی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ ئێمە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریكا دوو جار ئێرانی تۆمەتباركردووە بە گواستنەوەی چەك بۆ سوودان و حووسییەكان، ئیسڕائیلیش دەڵێت "ئێران چەك بە گرووپە چەكدارەكان و گرووپە شیعەكانی سووریا و عێراق و لوبنان دەدات". ئێرانیش بێپاكی خۆی دووپاتدەكاتەوە و دەڵێت "ئێمە چەكمان نەنارادووە بۆ هیچ شوێنێك". ئەوەش لەكاتێكدایە ئۆكرایناش ئێرانی تۆمەتبار كردووە بەوەی درۆن دەداتە ڕووسیا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت