
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من ڕایدەگەیێنێت، پاشەکشێ لەم پڕۆژەیەدا نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر شەفافییەتی دارایی و ڕێگریکردن لە گەندەڵیی دارایی.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: هەژماری من ناوی بانک نییە، بەڵکو چەپکێک بانکن لەنێو پرۆژەیەکدا بە ناوی هەژماری من کە ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگەی بانک مووچە وەربگرن، ئەم ڕوونكردننەوەیە بۆ هەندێک بەرپرسە کە دژی ئەم پڕۆژەیەن و لێی تێنەگەیشتوون تا ئێستا و پێیان وایە هەژماری من ناوی بانکێکە.
لەلایەكی دیكەوە: وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە ئەوە داوە "هەژماری من واتە حزورت هەبێت لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەت و بە گوش پارە وەرنەگری بە ناوی چەکداری وەهمی، هەژماری من واتە هەموو کەس پارەی دیار بێت، بۆ زیاد دەبێت؟ لە کوێ دێت؟ چۆن دێت؟ هەژماری من واتە ڕێگری لە هەڕەشەی مووچەبڕین لە کاتی دەنگدان".
زانیاریی زیاتر: "هەژماری من واتە ڕێگری لە شاردنەوەی ئەو پارانەی کە بەقاچاخی و هەموو ڕێگەیەکی دیکەی نایاسایی هەندێک کەس پەیدای دەکەن".
ئەوەش بزانە: بەپێی گوتەی پێشەوا هەورامانی، ئەو بانکانەی بەشدارن لە هەژماری من یان لە داهاتوو بەشدار دەبن دەبێت تۆمەتی پارە سپیکردنەوەیان لەسەر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا نەخرابنە لیستی ڕەش و هەریەکە و بە ڕێژەیەک دەتوانن بەشداربن لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەی قۆرخکاری ڕوونەدات".
گۆشەیەكی دیكە: وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند: ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی شەفافییەت دەکەن و یەکەم بابەت کە شانازی پێدەکەن، بوونی سیستەمێکی بانکی شەفاف و کەم خەوشە، پاشەکشێ لەم پڕۆژەیەدا نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر شەفافییەتی دارایی و ڕێگریکردن لە گەندەڵیی دارایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






