ئاڤا نیوز
ناکۆکیی نێوان لایەنە سوننەکان و دابەشبوونی پێکهاتەکانی دیکە ماوەی ساڵێکە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی بۆ پەرلەمانی عێراق پەکخستووە، هەموو ئەو هەوڵانەی لەوپێناوەش نراون شکستیان هێناوە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی چەندجارێکە لایەنە شیعەکان و بەدیاریکراویش هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو پەیامەیان بە گوێی سوننەکان داوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەم چەند ڕۆژەدا یەکلادەکەنەوە و کۆتایی بەو بابەتە دەهێنن، بەڵام ناکۆکیی قووڵی نێوان سوننەکان وای کردووە تاوەکو ئێستا لەسەر کاندیدێک نەگەنە ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەمیانی بەشداریکردنی لە یەکێک لە پانێڵەکانی دیداری مێری لە هەولێر لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنێک بۆ ئەو بابەتە دەکرێت و سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
بۆچوونی بەرامبەر: فارس ئەلفارس، ئەندامی هاوپەیمانیی سەدارەی سوننەکان بەدووری دەبینێت ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردێت و باس لە هەوڵێکی نوێی لایەنە سوننییەکان دەکات بۆ ئەوەی لەو نزیکانە لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش بگەنە ڕێککەوتن.
فارس ئەلفارس دەڵێت: "ڕاستییەکەی هەندێک لایەنی سیاسی دەستوەردانیان لە پرسی ناونانی سەرۆکی پەرلەمان کرد لەبری ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و بوونە بەشێک لە کێشەکە. پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە سوننییەکان خۆیان کۆتایی بەو پرسە بهێنن و ئەوان پێویستە کەسێک دەستنیشان بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش شێخ خەمیس خەنجەر پێش چەند ڕۆژێک دەستپێشخەرییەکی پێشکەش بە هەموو لایەنە سوننییەکان کرد بۆ ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و لەسەر کاندیدکردنی کەسێک بگەنە ڕێککەوتن، پێموایە بەدەنگەوەهاتنێک بۆ ئەو دەستپێشخەرییە هەیە و لەو نزیکانە لایەنە سوننییەکان کۆدەبنەوە و بابەتەکە یەکلایی دەکرێتەوە، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو نابێت وەک ئەوەی هەندێک لایەنی دیکە دەیانەوێت".
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانتارێکی کورد پێیوانییە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وا بەئاسانی دەست سوننە بکەوێتەوە. موسەننا ئەمین ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ڕەنگە حەلبووسی نەیەوێت سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و بیەوێت سوننە هەروا بێ خاوەن بن.
باکگراوند: پەرلەمانی عێراق کەمتر لە ساڵێک تەمەنی ماوە، نزیکەی ساڵێکیش دەبێت کورسییەکی حەلبووسی بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت، تاوەکو ئێستا سوننەکان لەسەر کاندیدێک کۆک نین و شیعە و کوردیش دابەش بوون. هەموو ئەوانەش نە لە ڕابردوو هاوکار بوونە و نە لە داهاتووشدا هاوکار دەبن لە یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت





