
دیمەنێک لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان و یەکلاکردنەوەی تانەکان، چەند ڕۆژێک لەبەردەم لایەنەکانە بۆ ئەوەی بەسەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمان بکەن.
وێنە گەورەکە: لایەنە بەشداربووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ڕۆژیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی تانە لە ئەنجامەکان بدەن، دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەری لە ماوەی 10 ڕۆژدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 ڕۆژدا ناوەکان پەسەند دەکات و داوا لە پەرلەمانتارە دەرچووەکان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەبێت دەستەی دادوەری لە ماوەی 10 ڕۆژدا تانەکان یەکلایی بکاتەوە، ئینجا ناوە پەسەندکراوەکان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، لە ماوەی 10 ڕۆژدا پەسەند دەکرێن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لە 10 ڕۆژ پەرلەمانتارەکان سوێندی یاسایی بخۆن و یەکەم دانیشتن بکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا، سەرەتا بەتەمەنترین پەرلەمانتار کە محەممەد سلێمان، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێیە لە بازنەی سلێمانی؛ سوێندی یاسایی دەخوات ئینجا ئەندامەکانی دیکە، ئەگەر ڕێککەوتنی لایەنەکان هەبوو دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵدەبژێرێت، ئەگەرنا دانیشتن بەکراوەیی دەهێڵرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






