شیعەکان دەیانەوێت مەحموود مەشهەدانی لە جێگەی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی دەرکراو دابنێن
- عێراق
- 2024-10-30
ئاڤا نیوز
دوای پێنج مانگ و 12 ڕۆژ جارێکی دیکە پەرلەمان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە، سیناریۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان بە کراوەیی ماونەتەوە و هێشتا سەرکردە سیاسییە سوننەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە و تەنیا بڕگەیەک لەخۆدەگرێت، ئەویش بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغداوە لەبارەی سیناریۆکانی دانیشتنەکەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: لە ڕووی یاساییەوە پێویستە 220 ئەندام پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە ببن، لە ماوەی ڕابردوودا بۆ زۆربەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ژمارەی بەشداربووان لەنێوان 170 بۆ 190 ئەندام بووە، تەنیا دانیشتنەکەی ڕۆژی سێشەممە نەبێت 208 پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
زانیاریی زیاتر: چوار کاندیدەکەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵاڵ زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار هەریەک لەمانە پێویستە 166+1 دەنگ بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی ببن بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سیناریۆکان لەبەردەم محەممەد حەلبووسی و پارتەکەی کراوەن؛ حەلبووسی مەرجی بۆ لایەنە شیعییەکان هەیە ئەویش پشتیووانیکردنە لە مەحموود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و کاندیدەکانی دیکەش پاشەکشە بکەن، بەڵام بەربەستی گەورەی بەردەم ئەم سیناریۆیە سالم عیساوییە کە کاندیدی پارتەکەی خەمیس خەنجەرە و کە تاوەکو ئێستا ئامادە نییە خەمیس خەنجەر پاشەکشەی پێبکات.
ئەمەش بزانە: پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پشکی سوننەکانە، بەڵام ئەو پێکهاتەیە لەناوخۆیاندا لەسەر کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە ڕێکنەکەوتوون، پارتی تەقەدووم و بەشێکی بەرچاوی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی مەحموود مەشهەدانی دەکەن، سالم عیساویش کاندیدی بەشێک لە لایەنە سوننەکانە و کار بۆ سەرخستنی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






