
مۆنیۆمێنتی شەهیدانی پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: شاد ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەڵەبجە خاوەنی ژمارەیەک تایبەتمەندی جوگرافیی ناوازەیە، زانیارییە گشتییەکان لەسەر پارێزگاکە ئەو ڕاستییە نیشان دەدەن کە ئەم پارێزگایە دەتوانرێت بکرێتە یەکێک لە پارێزگا ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان؛ "سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ شاری هەڵەبجە ئەو ڕاستییە دووپات دەکاتەوە کە خاوەنی ئەم شارە بریندارەیە".
ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە
ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە بە 250 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و چڕی دانیشتووانی پارێزگاکەش بە 40 کەس بۆ یەک کیلۆمەتر دووجا دەخەمڵێنرێت.
ڕووبەری پارێزگاکە
ڕووبەری گشتیی پارێزگاکە 998 کیلۆمەتر دووجایە کە دەکاتە 348 هەزار و 715 دۆنم.
65%ـی ڕووبەری خاکەکەی سوودبەخشە و بۆ بەکارهێنانی سوودی گشتی بەسوودە.
28%ـی ڕووبەری گشتیی خاکەکەی بە پیتە بۆ کشتوکاڵ.
19%ـی ڕووبەری گشتیی خاکەکەی لەوەڕگای سرووشتین بۆ بەخێوکردنی سامانی ئاژەڵ بەسوودە.
17%ـی ڕووبەری گشتیی خاکەکەی دارستان و ناوچەی سرووشتی ناوازەن کە بۆ گەشتیاری گونجاون.
مێژووی پارێزگاکە
خاوەنی 150 شوێنەواری مێژوویی تۆمارکراوە، ئەمەش ڕەسەنایەتیی مێژووی ناوچەکە نیشان دەدات و دەتوانرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری سوودی لێ ببینرێت.
بەرزی و هەڵکەوتەی ستراتیژیی پارێزگاکە
بەرزی پارێزگاکە لەڕووی ئاستی دەریاوە لەنێوان 800 بۆ هەزار و 700 مەتردایە و ئەمەش دەیکاتە ناوچەیەکی گونجاو لەڕووی کەشوهەواوە.
پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 14 کیلۆمەتر لە سنوری ئێرانەوە دوورە، ئەوەش دەیکاتە یەکێکە لە گونجاوترین شوێنەکان بۆ دروستکردنی دەروازەی بازرگانی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا.
دەرامەتی ئاوی پارێزگاکە
جگە لە ڕووبارە سەرەکییەکان، پارێزگای هەڵەبجە خاوەنی سامانێکی دەوڵەمەندی ئاوی سەرزەوییە کە ساڵانە بە 73 ملیۆن و 706 هەزار 512 مەتر سێجا دەخەمڵێنرێت، توانای بەراوکردنی 12 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا