
سەرۆکوەزیران بارزانی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پردی تووەقوت. وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە، سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوتی لەسەر ڕووباری سیروان دانا و گوتارێکیشی پێشکەشکرد.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران بارزانی، بەڵێنەکەی بەجێگەیاند و سەردانی هەڵەبجەی کرد، لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆبووەوە و چەند بڕیارێکیشی لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان دا.
لێدوانی فەرمی: "هەرچەندە ماوەیەکی زۆری پێچووە بۆ ئەوەی بتوانم جارێکی دیکە سەردانی هەڵەبجە بکەمەوە، بەڵام ئێستا خۆشحاڵم کە توانیمان بێین و لە خزمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویستدا بین".
"زۆر خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە لە پارێزگای هەڵەبجە لە سنووری شاری شەهیدان بەردی بناغەی ئەم پڕۆژە گرنگە دادەنێین؛ هەرچەندە دەستکردن بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دواکەوت، بەڵام بە تەوابوونی ئەم رێگە و پردە سوودێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە دەگات".
زانیاریی زیاتر: پردی تووەقوت پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیان دەبەستێتەوە؛ سوودێکی زۆری بۆ جوتیارانی سنوورەکە دەبێت و ئیدی هەنار و بەرهەمەکانی دیکەی هەڵەبجە بە ئاسانی دەگەیێنرێنە بازاڕەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت