بەهۆی نالەباری کەشوهەوا چەند پارێزگایەکی عێراق پشووی فەرمییان ڕاگەیاند
- عێراق
- 3 تشرینی دووەم

بارانبارین لە شاری هەولێر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو کەشوهەوا نالەباری چەندین ناوچەی عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە، پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین بڕیاریاندا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئەمڕۆ بکرێتە پشووی فەرمی.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراقی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، هاوکات بەهۆی بوونی مەترسی دروستبوونی لافاو، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند: بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا عەدنان محەممەد شمەری، بڕیاریداوە ڕۆژی یەکشەممە 03-11-2024 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی قوتابخانە و زانکۆکان بکرێتە پشوو.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری سەڵاحەددینیش بڕیاریداوە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشوو، تەنیا ئەو ناوەندانە نەبێت کە تاقیکردنەوەی ویزاریی تێدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە بەغداش لە قوتابخانەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان جگە لە بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان کرایە پشوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارتی ناوخۆی ڕاسپاردووە دەستبەجێ یارمەتی بگەیێنرێتە ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و بارانبارین زیانیان بەرکەوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت