
ئاڤا نیوز
دۆخی کورد و زمانی کوردی لە سووریا لە مەترسیدایە و تاوەکو ئێستاش لە هیچ دام و دەزگایەکی حکومی " دان بە زمانی کوردی" نانرێت.
لە کاتێکدا نەتەوەی کورد و زمانی کوردی هاوشانی زمانی عەرەب لە سووریا هەن، بەڵام لە وڵاتە جگە لە زمانی عەرەبی، " بۆ قسەکردن، نووسین و خوێندن"ڕێگە بە بەکارهێنانی هیچ زمانێکی دیکە نادرێت.
حەسەن محەمەد سەعید، مامۆستای زانکۆ لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ئاڤا میدیا گوتی: دۆخی زمانی کوردی لە سووریا لە مەترسیدایە، تاوەکو ئێستاش هیچ دەزگایەکی حکومی و پەروەردەیی و تەنانەت لەو راگەیاندنانەی زمانی کوردیش بەکاردێنن '" دان بە زمانی کوردی" نانرێت.
حەسەن دەڵێت: گەر دۆخی زمانی کوردی بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا دۆخی کوردەکان هاوشێوەی کەمینەکان وەک ( ئاشووری، ئێزدی و کەمینەکانی دیکەی سووریا)ـی لێدێت، کە ژمارەیان لە سەدان کەس تێناپەڕێت.
دۆخی زمانی کوردی پەیوەستە بە "دۆخی کوردەوە" لە سووریا، بەهۆی دۆخە سیاسی و سەربازیەکەی رۆژئاوای کوردستان لەو وڵاتە دۆخی کورد جێگیر نییە.
معاز یوسف، نووسەر و بلۆگەری مافی مرۆڤ لە زمانی عەرەبی و کوردیدا دەڵێت، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ (نەبوونی دانپێدانانی دەستووری، زەوتکردنی مافە زمانییەکانی کورد لە بواری پەروەردە، میدیا، زمانی بلۆگکردن و نامەی فەرمی، و بەردەوامی سیاسەتی نکۆڵیکردن لە فرەیی زمانەوانی و کورد ).
لەلایەکی دیکەوە: بەرفین عەبدولقادر مامۆستای زمانی کوردی لە قوتابخانەیەکی رۆژئاوای کوردستان بۆ ئاڤا گوتی: لە قوتابخانەیەکی "ئیدارەی سەربەخۆی" رۆژئاوای کوردستان هەر پێکهاتەیەک بە زمانی خۆی دەخوێنێت. کە لە کورد و عەرەب و سریانی پێک دێن.
سەڕەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی پارتە کوردییەکانی سوریا بۆ پەرەپێدانی زمانی کوردی بەتایبەت لە قوتابخانەکانی شارە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان. تاوەکو ئێستاش تەنیا زمانی عەرەبی لە سەرجەم دەزگا کارگێڕی و پەروەردەییەکانی سووریا بەکاردەهێنرێت.
نووسەران و مافەوانانی زمان دەڵێن: جێگیرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی پڕۆگرامی قوتابخانەکان و زانکۆکان. وادەکات دانپێدانانی زمانی کوردی بە پایەکانی دیکەی دەزگاکانی دەوڵەت بەرزببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە بەرهەم دەهێنێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریکردن لە پێکەوەژیان ئەرکی هەموومانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ گەورەترین فێستیڤاڵی هونەری و کولتووری بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن بەردەوامە