بەریتانیا دژی کۆچبەران ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا واژۆ دەكات
- جیهان
- 8 تشرینی دووەم

ژمارەیەک کۆچبەر لەکاتی دابەزین لە یەختێک لە نۆکەندی ئینگلیز، وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
لەپێناو ڕێگریكردن لە شەپۆلی كۆچبەران و مەترسی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان لە نۆكەندی ئینگلیز، حكومەتی بەریتانیا بەردەوامە لە تووندتركردنی ڕێكارەكان، رێككەوتنێكی نوێش بۆ بەرەنگاربوونەوەی باندەكانی بەقاچاخبردنی پەنابەران واژۆ دەكات.
وێنە گەورەكە: كۆچبەران بەمەبەستی گەیشتن بە خاكی وڵاتی بەریتانیا هەوڵدەدەن لە كەناراوەكانی نۆكەندی ئینگلیز بپەڕنەوە كە ڕێگەیەكی مەترسیدارە و ساڵانە سەدان كۆچبەر دەبنە قوربانی. حكومەتی ئێستای بەریتانیا بەسەرۆكایەتیی كییەر ستارمەر، ڕێكارەكانی وەرگرتنی كۆچبەر و پێدانی مافی مانەوەی پەنابەرانی سەخت كردووە، بە ئامانجی سنوورداركردنی لێشاوی كۆچبەران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە میانی بەشداریكردنی لە کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی ئەوروپا كە لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەچوو، کییەر ستارمەر پلانە نوێیەكەی ڕاگەیاند، كە خۆی دەبینێتەوە لە واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی بەلقان، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی باندەكانی بەقاچاخبردنی پەنابەران.
ڕێككەوتنەكە بەمشێوەیە: گرێبەستەكە گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگری و هاوکاری لەنێوان بەریتانیا و هەریەک لە وڵاتانی: سڕبیا، مەسەدۆنیای باکوور و کۆسۆڤۆ، لەخۆدەگرێت و باندەكانی قاچاخچێتی بەمرۆڤ بەئامانج دەگیرێن. پێشتر بەریتانیا گرێبەستێكی هاوشێوەی لەگەڵ وڵاتانی ئەلبانیا و تورکیادا کردووە.
ژمارەكان وادەڵێن: بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، تەنها لە مانگی 10ی ئەمساڵ پێنج هەزار و 200 كۆچبەر كەناڵی ئاوی ئینگلیزیان بەزاندووە، ئەمەش بەرزترین ژمارەی مانگانەیە لەوەتەی ساڵی 2018ـەوە. تەنها لە ساڵی 2024، زیاتر لە 31 هەزار پەنابەر لەڕێگەی ئەو كەناڵەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن