
پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر - كۆیە جێبەجێ دەكرێت
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان چەند ڕێگایەکی یەک ساید هەن، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری ڕووداوی هاتووچۆ لێیان ڕوودەدات. ئاڤا میدیا بەدواداچوونی کردووە بۆ ژمارەی ئەو ڕێگایانەی یەک سایدن و لەناو خەڵک بە "ڕێگای مەرگ" ناسراون.
وێنە گەورەکە: ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەسەر ئاستی جیهان بەرزە، بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی RoadPeace هەموو ساڵێک ملیۆنێک و 190 هەزار کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن، واتە هەموو ڕۆژێک سێ هەزار و 260 کەس، هەموو کاتژمێرێک 136 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن.
ئەوەی پێویستیە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان سێ ڕێگای سەرەکی هەن کە ڕێگای یەک سایدی مەترسیدارن و لە کابینەی نۆیەم بڕیاردراوە بکرێن بە دوو ساید و بەردی بناغەیان دانراوە، ڕێگا مەترسیدارەکان ئەمانەن:
- لە پارێزگای هەولێر ڕێگای نێوان کەسنەزان بۆ کۆیە، دووری ڕێگاکە 59 کیلۆمەترە.
- لە پارێزگای سلێمانی ڕێگای کەلار بۆ دەربەندیخان، دووری ڕێگاکە نزیکەی 72 کیلۆمەترە.
- لە پارێزگای دهۆک ڕێگای نێوان کەڵەک بۆ بەردەڕەش، دووریەکەی 37 کیلۆمەترە.
لێدوانی فەرمی: د.ئاگرین عەبدوڵلا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: لە کابینەی نۆیەم بەرنامە هەبوو هەموو ڕێگا یەک سایدەکان بکرێن بە دووساید، بەشێکی زۆریان بەردی بناغەیان بۆ دانراوە و بەمزوانە دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، ڕێگای نێوان (کەلار-دەربەندیخان) 85%ی کارەکانی تەواو بووە و ڕووداوەکانی کەمکردوەتەوە، بەردی بناغەی هەردوو ڕێگای نێوان (کەسنەزان-کۆیە) و (کەلەک-بەردەڕەش) دانراوە و بەمزوانە دەست بە کارکردن تیایاندا دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی وت، لە سنووری پارێزگای هەولێر تەنیا ڕێگای کەسنەزان بۆ کۆیە ڕێگایەکی یەک سایدی خراپە، ئەمەش چونکە بەرزی و نزمی زۆرە و ڕووناککەرەوەی لێ دانەنراوە. بۆیە لەڕووی سروشتی ڕووداوەکان زۆربەی ئەو ڕووداوانەی لەم ڕێگایە ڕوو دەدەن سەختن، یان ڕووبەڕوو پێکدادانەکە دروست دەبێت یانیش ئۆتۆمبێلەکە وەردەگەڕێت.
باکگراوند: ئەمڕۆ یەکشەممە یادی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بوو، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2005ـەوە هەموو ساڵێک سێیەم یەکشەممەی مانگی نۆڤەمبەری دەستنیشانکردووە بۆ یادی قوربانیانی هاتووچۆ.
لە کابینەی نۆیەم بەشێکی زۆری ڕێگا یەک سایدەکان بەردی بناغەیان بۆ دانراوە و بەمزوانە دەست بە دروستکردنیان دەکرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






