
دیمەنی گرووپێکی چەکداری عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان داوە بە مەبەستی بە دوورگرتنی عێراق لە هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەبۆنەی گرووپە چەکدارەکانەوە کە لە خاکی عێراقەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، هەڕەشە لێدان لەو گرووپە چەکدارانە دەکات و عێراقیش لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی هەنگاو سیاسیی و دیپلۆماسییەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی عێراق لە ئاگری ئەو شەڕە دوور بخاتەوە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران ئەنجامدا.
زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەکە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنی بۆ گفتوگۆ و دانوستاندان لەگەڵ گرووپە چەكدارەكاندا بۆ بەدوورخستنی عێراق لە هێرشی چاوەڕوانكراوی ئیسرائیل.
ئەوەش بزانە: بڕیارە داوا لەو گرووپە چەکدارانە بکرێت خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەکار نەهێنن و هاوكات دوایین هۆشداری ئەمەریكاش دەگەیەننە سەركردەی ئەو گرووپانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە، هۆشدارییەکانی ئیسرائیل بۆ لێدان لەو گرووپە چەکدارانە لە خاکی عێراق بەردەوامە و لە بەرامبەریشدا هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئیسرائل بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە، داوای لە سەرایا سەلام [باڵی چەکداری ڕەوتەکە] کردووە بارەگاکانیان لە دیالە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی شار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت





