
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە
ئاڤا نیوز
ڕێکارە هونەرییەکانی بەدووسایدکردنی ڕێگای هەولێر-کۆیە تەواوبووە و هێندەی نەماوە شۆفڵ و ئامێرەکانی دروستکردنی شەقام لە ڕێگاکەدا دەستبەکارکردن بکەن، ڕێکارە یاساییەکانیش زۆری نەماوە تەواوبکرێن.
وێنە گەورەکە: ماوەی 14 ساڵە بەردی بناغەی پرۆژەی بەدووسایدکردنی ڕێگای نێوان هەولێر-کۆیە دانراوە بەڵام نەتوانرا تەواو بکرێت، کابینەی نۆیەم بڕیاریدا پرۆژەکە تەواو بکات و هەنگاوە کردارییەکانیش دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: د.ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕێکارە هونەرییەکان لەگەڵ "کۆمپانیای ئازوان" کە جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە تەواوکراوە، چەند هەنگاوێکی کەمی ڕێکاری یاساییش ماوە و لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆژەی بەدووسایدکردنی ڕێگای نێوان هەولێر-کۆیە دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25-09-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەکاتی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کۆیە، مژدەی بەدووسایدکردنی ڕێگای نێوان هەولێر-کۆیەی ڕاگەیاند، تەنیا دوو هەفتە دوای ئەو بەڵێنەش بەردی بناغەی پرۆژەکەی دانا.
باکگراوند: بەدووسایدکردنی ڕێگاکە، دووری نێوان هەولێر-کۆیە لە 52 کیلۆمەتر بۆ 46 کیلۆمەتر کەمدەکاتەوە و شۆفێران بە کەمتر لە نیو کاتژمێر لە هەولێرەوە دەگەن بە کۆیە، گوژمەی تێچووی پڕۆژەکەش 560 ملیار و 344 ملیۆن دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت