
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
حەوت ساڵ بەسەر رزگارکردنی تەواوی عێراق لەدەست چەکدارانی داعش تێپەڕ دەبێت، کە زیاتر لە سێ ساڵ بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ژێرکۆنترۆلی چەکدارانی داعش دابوون، دواتر هێزەکانی عێراق بە هاوکاری هاوپەیمانان توانییان تەواوی عێراق بگەڕێننەوە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش، ساڵانە حکومەتی عێراق لەسەرجەم دامودەزگاکان پشوو ڕادەگەیێنت و ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدات، بۆ ئەمساڵیش لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاهەنگ و چالاکی بەڕێوەدەچێت.
ڕاگەیێراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند ڕێنماییەکی ئاراستەی دامودەزگاکانی حکومەت کردووە، وەزارەتەکانی پەروەردە لە بەغدا و پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ناوچە ئازادکراوەکان ئاگادار کردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 12-12- 2024 بکەنە ڕۆژی ئاهەنگی ناوەندی بۆ قوتابییان لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان.
هاوکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییەکانی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانیش لەسەرجەم قایمەقامییەتەکان کردووە، بۆئەوەی کار لەسەر ئەنجامدانی چالاکییە جەماوەرییەکان بکەن بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە لەسەرجەم قەزا و ناحیەکان لە ماوەی 8- 12- 2024 تا 12-12- 2024.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، سەرۆکوەزیران ڕێنماییەکانی ئاراستەی سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بۆ یادکردنەوەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، هەروەها ڕاسپاردنی شارەوانی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکان بۆ کردنەوەی پارکەکان بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەبۆنەی سەرکەتنی عێراق بەسەر داعش ڕۆژی 10- 12- 2024 لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






