یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دروست دەکرێت
- کوردستان
- 11 کانوونی یەکەم

یەکەی نیشتەجێبوون
ئاڤا نیوز
بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان، جینۆساید و زیندانیانی سیاسی قۆناغ بە قۆناغ لە ناوچەکان دەستپێدەکرێت، ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە پێشتر لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی سوودمەند نەبوون.
وێنە گەورەکە: قۆناغی یەکەمی بوونیادنانی ئەو یەکانە لە زاخۆ دەستپێکرد و ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتەکانی شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی ئەو زەوییانەیان کرد کە بۆ بوونیادنانی یەکەکان دابینکراون. لیژنەکە سەردانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەدواداچوون بۆ زەوییەکان دەکرێت، هەنگاوی داهاتوو دەست بە بوونیادنان دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە هەنگاوی یەکەمدا سەدان یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدان، جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بەبێ بەرامبەر دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیدریس عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:
- لە سنووری زاخۆ 15 دۆنم زەوی ئامادەکراوە لەسەر ڕووبەری 63 هەزار مەتر دووجا کە یەکەی نیشتەجێ بوون دروست دەکرێت".
- ئەو یەکانە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و دەستەی وەبەرهێنان دروستدەکرێت بەشێکیان لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ناڤسەر نووری، بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاکراوان بە ئاڤای گوت، "ئەو کەسانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون، ئەم پڕۆسەیە نایانگرێتەوە، بەگوێرەی پلانێک سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، جینۆساید و زیندانیانی سیاسیی زەوی یان یەکەی نیشتەجێبوون وەردەگرن".
باکگراوند: ڕۆژی 14-09-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کلیلی زیاتر لە 540 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش کرد، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بەهەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەکرابوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت