
وێنە- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
حەوت خاڵی پرۆژەیاسای نەوت و گاز کە "کارگێڕی و پیشەیین" ناکۆکییان لەسەرە. ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازیش دەڵێت "تاوەکو ناکۆکییەکان یەکلایی نەکرێنەوە ناکرێت یاساکە تێپەڕێنرێت".
وێنە گەورەکە: پرۆژەیاساکە بۆ ڕێکخستنەوەی کەرتی نەوت و گازە لە عێراق و بە یەکێک لە گرنگترین یاساکان دادەنرێت. هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەش ڕۆڵیان لە داڕشتنی سیاسەتی نیشتمانیی کەرتی وزە دەبێت، دوای تێپەڕاندنیشی بەپێی شایستەیی خۆیان پشکیان پێدەدرێت و بەشێک لە داهاتەکەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: یاسای نەوت و گاز مشتومڕ و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دەرهێنان و گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوت چارەسەر دەکات، بەتایبەت کە ساڵی 2022 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە و نزیکەی ساڵێکیشە هەناردەی نەوتی کوردستان ڕاگیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە شەش مانگە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەشنووسی پرۆژەیاساکەی خستووەتە بەردەم لایەنەکان. لەوکاتەوە لیژنەیەکی هونەری و یاسایی بە بەشداریی پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان گەڵاڵەی دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئێستاش ڕەشنووسەکە بەبێ دەستکاری و هەموارکردن ڕەوانەی حکومەت کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی مەشکوور، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە: پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لەسەر بنەمای نرخی نەوتی هەناردەکراو دیاریکراوە، ئێستاش ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆی دەنێرێت لە پارەی نەوتەکەی نییە، ئەوەش لە داهاتوودا بەربەست بۆ بودجە دروست دەکات، لەگەڵ ئەوەی کە پشکێکی جێگیرە و مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە".
باکگراوند: لە ساڵی 2007 ەوە چوارەم جارە پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئامادەبکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام لایەنەکان بەتایبەت هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت





