سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکەی ڕاوێژکارێکی سوودانی ڕوونکردنەوە دەدرێت
- عێراق
- 21 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی ڕاوێژکارێکی سوودانی بڵاوبووە، فراکسیۆنەکەی سوودانی لەپەرلەمانی عێراق بە چەواشەکاری ناوی دەبات.
چیرۆكی سهرهکی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی فەریق سامی سوودانی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەدەوە بڵاوبووەتەوە، تێیدا باس لە هێنانی دەرمان لە بەندەری "ئوم قەسر" دەکات تەنانەت ئەگەر سەرپێچیشی تێدابێت بەرامبەر "خەشنات" ئەمەش بەزمانی شەقامی عێراقی بەواتای بڕە پارەیەکی زۆر دێت.
لێدوانی فەرمی: ڕوقەیا نووری سەرۆکی فراکسیۆنی "ڕەوتی فورات" ـی سەر بە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: تۆمارە دەنگییەکەی سامی سوودانی لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە میدیاییە دێت کە حکومەت و خودی سوودانی کردووەتە ئامانج.
سەرۆکی فراکسیۆنی ڕەوتی فورات ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە، دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی سوودانی بۆ شانشینی سعودییە و هەنگاوەکانی حکومەت بۆ چاکسازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دێت.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق بە پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە هیچی بەفەرمی ڕانەگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت





